هەلی کار : بەڕێوەبەری فرۆش - سلێمانی - هەرزان
لەم کاڵایەدا ناردنی چات ناکارا کراوە

بەشە تایبەتەکان

  • خاوەنکار / کارخواز

    خاوەنکارم

  • مووچە

    ڕێککەوتن

  • دەستە

    مەندووبی | فرۆشیاری

شرۆڤە

هەلی کار : بەڕێوەبەری فرۆش - سلێمانی کۆمپانیای سینۆز ، وەکیلی سەرەکی براندی سینۆز لە کوردستان و عێراق کە تایبەتە بە بەرهەمی کۆزمەتیک و دێرما کۆزمەتیک. لە کۆمپانیای سینۆز بۆ بەڕێوەبەری فرۆش دەگەڕێین، بۆ سەرپەرشتیکردنی بەشی فرۆش و بەڕێوەبردنی کارمەندەکانی بەشەکە. ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: - بەرپرسە لە گەشەدان بە بەشی فرۆش و دروستکردنی پەیوەندیەکان و زیادکردنی فرۆش. - چاودێری و سەرپەرشتیکردنی مەندوبەکان. - سەرپەرشتیکردنی کارمەندانی ئۆفیس لە بەشی پێشوازی و فرۆش. - پلاندانان بۆ گەشەدان بە فرۆشی کۆمپانیا و بەرزکردنەوەی داهاتی ڕۆژانە. لێهاتووییەکان: - لەپاڵ زمانی کوردی، عەرەبی زۆر بە باشی بزانێت. ‌‎ـ ئەزمونی هەبێت لە بەشی فرۆش، باشترە گەر لە کۆمپانیای تایبەت بە دەرمان و کۆزمەتیک بووبێت. - ئەزموونی بەڕێوبەردن و سەرپەرشتیاری هەبێت. ‌‎- خاوەنی کەسایەتیەکی بەرز و بەتوانا بێت لە بەڕێوەبردن. - توانای مامەڵەی زۆرباش بێت. گەر ئەم کارە بۆ تۆ گونجاوە، ببە ئەندامی تیمەکەمان و سیڤییەکەت بنێرە بۆ ئەو ناونیشانانەی خوارەوە؛ [email protected] Telegram: 07731435000 چۆنیەتی پێشکەش کردنی سیڤی: - تکایە سیڤییەکەت بە فایلی PDF یان Word بنێرە. - فاییلەکە بە ناوی سیانی خۆتەوە ناوبنێ. - لە ناونیشان/بابەتی ئیمەیڵەکە بنوسە "Sales Manager". هەر داواکارییەک ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدا نەبێت، ڕەچاو ناکرێت.

کاڵا هاوشێوەکان