دەربارەی ئێمە - هەرزان

دەربارەی هەرزان

كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، خانوو، شوقە، هاندی مۆبایل، تابلێت، كەلوپەلی ناوماڵ، كەلوپەلی بەكارهاتوو، هەلی كار و هەر شتێك كەوا بە خەیاڵدا دێت

هەرزان لە ساڵی 2017دا بە ئامانجی ئاسانکردنەوەی پرۆسەی کڕین و فرۆشتن دامەزرا. لە هەرزاندا کڕیار و فرۆشیار ڕاستەوخۆ لە پێوەندیدا دەبن. هەرزان بەستێنێکە بۆ دروستکردنی پێوەندیی بێ نێوانگر لە مامەڵەی ئۆنلایندا. هەرزان لە دانوسانی نێوان بەکارهێنەرەکانیدا قازانجنەویستە و هەر ئەم بابەتە پلەتفۆرمی هەرزانی کردووە بە بەستێنێکی شەفاف بۆ کڕین و فرۆشتن.

لە هەرزاندا دەتوانن هەڵبژێرن نیازی سەیرکردنی کاڵاکان و کڕین و فرۆشتن لە کام شارتان هەیە یاخود دەتوانن تەنها بە گەڕانێکی سادە دەیان ئەنجام بدۆزنەوە بۆ ئەو کاڵا یان خزمەتگوزارییەی کەوا بەدوایدا دەگەڕێن. بۆ بەکارهێنانی هەرزان دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی ئەندرۆید و IOS یاخود لە سایتی هەرزان کەوا لە هەموو وێبگەڕەکانی ئینتەرنێتدا کارایە، سوود وەر بگرن.

گەشەپێدان بۆ هەرزانێکی باشتر: لە ساڵی 2019وە تاکوو ئەمڕۆ تیمی هەرزان خەریکی کۆکردنەوەی کەسە پسپۆڕەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ئای‌تی بووە و توانیویە لەگەڵ گەورەبوونی ئەم خێزانە دەست بکاتە بەرهەمهێنانی وەشانی نوێی پلەتفۆرمەکەی خۆی کەوا لەخۆگری دوایین تایبەتمەندی و تەکنەلۆجیا نوێیەکانە کەوا لە براندە ناسراوە جیهانییەکان لە بواری کڕین و فرۆشتنی ئۆنلایندا بەکار هێنراوە.

هەندێ لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی براندی هەرزان کەوا بەڵێن دەدەین پێیان دەروەست بمێنین: ئاسانیی بەکارهێنان پێوەندیی ئاسان و تەندروست لەگەڵ موشتەرییەکاندا یەکسانی و پێدانی خزمەتگوزاریی یەکسان بە هەمووان پێوەندیی درێژخایەن لەگەڵ موشتەرییەکاندا (وەک هاوڕێیەک کەوا بڕیارە لە ڕێگایەکی دوورودرێژدا هاوڕێیەتیی بکات) هەمیشە ئامادەی وەرگرتن و تاوتوێی فیدبەک و بۆچوونەکانی ئێوەین لەبارەی هەرزانەوە. بۆ پێوەندیکردن بە ئێمەوە لێرە کرتە بکەن.